چـالاکی

د.بەشیر حەداد قەلغانی پەرلەمانی عێراقی پێشکەش بە بەرێز نەورۆز مەولود کرد

ئەمرۆ دووشەممە نەورۆز مەولود وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزاری ھەرێمی کوردستان بەیاوەری ھەریەکە لە بەرێزان بریکاری وەزیری رۆشنبیری و گەشتیاری و شوێنەواری عێراق و مەولەوی جەبار سەرۆکی دەستەی گەشت و گوزاری ھەرێم و تاھیر عەبدوڵڵا جێگری پارێزگاری ھەولێر و چەندین بەرێوەبەری گەشت و گوزاری شار و شارۆچکەکانی ھەرێمی کوردستان لە شاری بەغداد سەردانی بەرێز د.بەشیر حەداد جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق-یان کرد.
لەم سەردانەدا ھەردوولا گفتوگۆیان لەسەر رەوشی گەشت و گوزار لەسەر ئاستی عێراق و کوردستان کرد و تەئکیدیان لەسەر پتەوکردنی پەیوەندییەکان و نزیکردنەوەی بۆچوونەکان لە نێوان وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزاری کوردستان و وەزارەتی رۆشنبیری و گەشتیاری و شوێنەواری عێراق کرد بە مەبەستی پێشخستنی کەرتی گەشت و گوزار.
لە کۆتایی سەردانەکەدا د.بەشیر حەداد جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق قەلغانی پەرلەمانی عێراقی پێشکەش بە بەرێز نەورۆز مەولود وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزاری ھەرێمی کوردستان کرد.