چـالاکی

چوارەم کۆربەندی گەشت و گوزاری عێراق لە پێشانگای بەغدادی نێوەدەوڵەتی بەرێوەچوو

ئەمرۆ دووشەممە لە شاری بەغداد چوارەم کۆربەندی گەشت و گوزاری عێراق لە پێشانگای بەغدادی نێوەدەوڵەتی بەرێوەچوو.
لەم کۆربەندە نەورۆز مەولود وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزاری ھەرێمی کوردستان بەیاوەری شەندێکی گەورەی ھەرێمی کوردستان، کە پێکھاتبوو لە بەرێزان تاھیر عەبدوڵڵا جێگری پارێزگاری ھەولێر و مەولەوی جەبار سەرۆکی گشتی دەستەی گەشت و گوزارێ ھەرێم و چەندین بەرێوەبەری گەشت و گوزاری شار و شارۆچکەکانی ھەرێمی کوردستان بەشدارییان کرد.
لەم کۆربەندە چەندین کۆمپانیایەکانی ھەرێمی کوردستان بەشدارییان کرد و ھەروەھا شوێنێکی تایبەت بەدەستەی گەشت و گوزاری ھەرێم داندرا بۆ ناساندن و بەبازارکردنی کەرتی گەشت و گوزاری ھەرێمی کوردستان.
لە کردنەوەی کۆربەندەکەدە د.عەبدولئەمیر حەمدانی وەزیری رۆشنبیری و گەشتیار و شوێنەوار و چەندین ئەندام پەرلەمانی عێراق بەشدارییان کرد.
نەورۆز مەولود وەزیری شارەوانی و گەشت و گۆزار لە کردنەوەی کۆربەندەکە وتارێکی تایبەتی پێشکەش کرد، لەم وتارە بەناوی حکومەتی ھەرێمی کوردستان خۆشحاڵی خۆئ دەربری بۆ بەشداریکردن لەم کۆربەندە گرنگە کرد و گوتی: گەشت و گوزار کەرتێکی گرنگە، چونکە داھاتی ئەم کەرتە لە چەندین وڵات زیاترە لە داھاتی پیشەسازی یان کشتوکاڵ بۆیە لە ئێستادا دەبێت ھەرێمی کوردستان و عێراق زیاتر ھاوکار و پاڵپشتی یەکتر بن بۆ پێشخستنی ئەم کەرتە.
لە درێژەی وتاریکدا نەورۆز مەولود گوتی: ھەرێمی کوردستان بەھۆی بوونی شوێنی گەشتیاری و سروشتی جوانی ناوچەکە و شوێنەواری مێژوویی و گونجاوی کەش و ھەوا ھەر چوار وەرزە بوویتە شوێنێکی گەشتیاری گرنگ بۆ ھەموو گەشتیارییەکانی شارەکانی عێراق و وڵاتانی دراوسێ ئەمەش دەبێتە سەرچاوەێکی باش بۆ پتەوکردنی ئابووری نیشتمانی.
لە کۆتایی قسەکانیدا نەورۆز مەولود وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار گوتی: ھەرێمی کوردستان ئامادەیە بۆ پێشوازیکردنی ھەر جۆرە چاڵاکییەکی گەشتییاری و ھاوکاری حکوومەتی عێراقی فیدرال بکات لە گۆرینەوەی ئەزموون و ئەنجامدانی خول و بەشداریکردن لە بۆنەکانی دەرەوەی وڵات، کە ئەمە دەبێتە ھۆکاری زیاتر پێشکەوتنی کەرتی گەشت و گوزار و بەرژەوندییەکانی باڵای حکوومەتی عێراقی فیدراڵ و حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دێتە ئامانج.
جێگەی باسە نەورۆز مەولود وەزیری شاروانی و گەشت و گوزاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ دووەم جارە لەگەڵ شاندێکی باڵا لە ھەرێمی کوردستان بەشداری لەم کۆربەندە کرد.