چـالاکی هۆشـیاری

لە ساڵیادی لە دایکبونی بارزانی نەمر ھەڵمەتێک کرا بۆ چاندنی سەدان دار و نەمام

لە ساڵیادی لە دایکبونی بارزانی نەمر ھەڵمەتێک کرا بۆ چاندنی سەدان دار و نەمام

لە ساڵیادی لە دایکبونی بارزانی نەمر ھەڵمەتێک کرا بۆ چاندنی سەدان دار و نەمام

ئەمڕۆ لە شاری ھەولێر لە سالیادی لە دایک بوونی گەورە سەرکردەی کورد( مەلا مستەفا بارزانی ) ھەڵمەتێکی دارچاندن بە ئامادەبونی بەڕێز نەورۆز مەولود وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار و نەوزاد ھادی پارێزگاری ھەولێر و بەڕێوەبەر و بەرپرسان بەڕێوەچوو ، لە چەند شوێنێکی ھەولێر شوێنی زبڵ و خاشاک دوای پاککردنەوەیان سەدان داری جۆری سنۆبەری ئەفریقی چاندرا ، ھەر لە ١١ی ئەم مانگە پێشانگایەکی دار و نەمام لە پارکی شانەدەر بەڕێوەچو و دوێنێ کۆتا ڕۆژ بو ئامانج لەم ھەڵمەت و پێشانگایە ئەوەیە ووڵاتێکی تەندروست و ژینگەیێکی پاک و بنیات بنێین.