چـالاکی

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار پێشوازی لە شاندێكی زانكۆی دهۆك و ئاژانسی GIZ ی ئەڵمانی كرد

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار پێشوازی لە شاندێكی زانكۆی دهۆك و ئاژانسی GIZ ی ئەڵمانی كرد

ئەمڕۆ پێنجشەممە 27ی شوباتی2020 لە دیوانی وەزارەت، ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە مەبەستی پەرەپێدانی هەماهەنگی و تاوتوێكردنی پڕۆژەكانی ئاو و خزمەتگوزاری و چەند بوارێكی دیكەی پەیوەست بە كاری شارەوانییەكان، پێشوازیی لە دكتۆر نەسرین بەرواری مامۆستای زانكۆی دهۆك و خاتوو سیپەل لە ئاژانسی GIZى ئەڵمانی كرد، لە دیدارەكەدا مەسعوود كاڕەش بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆكانی هەرێمی كوردستان ئامادەی بوو.

لە دیدارێكدا بە وردی گفتوگۆ لەبارەی پڕۆژەكانی ئاو و ئاوەڕۆی سنووری دهۆك و دەوروبەری كرا، بەتایبەتی پڕۆژەی ئاوی شارۆچكەی فەیدیێ و خزمەتگوزارییە جۆراوجۆرەكانی دیكەی سنوورەكە. وێڕای ئەوەش پەرەپێدانی هەماهەنگی نێوان زانكۆی دهۆك و فەرمانگە شارەوانییەكانی سنوورەكە و وەزارەت بە تایبەتی لە بواری كاری شارەوانییەكان. لەمبارەیەوە وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، ساسان عەونی پەرەپێدانی هەماهەنگییەكانی لەگەڵ زانكۆكان و GIZ و هەر دامەزراوەیەكی دیكە لەپێناو خزمەتكردنی هاووڵاتییان لە كەرتە جیاوازەكاندا بە پێویستزانی و ئامادەیی هەر جۆرە هاوكاری و پشتگیری و هەماهەنگییەكیشی دەربڕی لەگەڵ شاندی میوان.