چـالاکی

وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار و له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی مۆزایك ئارك له‌سه‌ر چه‌ند پرسێكی تایبه‌ت به‌ ئه‌ندازیاران كۆ بوونه‌وه‌

وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار و له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی مۆزایك ئارك له‌سه‌ر چه‌ند پرسێكی تایبه‌ت به‌ ئه‌ندازیاران كۆ بوونه‌وه‌

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 20ی شوباتی 2020، ساسان عه‌ونی وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، پێشوازی له‌ شاندێكی ڕێكخراوی مۆزایك ئارك كرد كه‌ ڕێكخراوێكی ناحكوومیی ته‌لارسازین و گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌و ئامانجانه‌ كران كه‌ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ ڕێی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار بۆ خزمه‌تی هاووڵاتی پێشكه‌شیان ده‌كات و به‌شێكیشن له‌ ئامانجه‌كانی ئه‌و ڕێكخراوه‌، وه‌ك پاراستن و ڕه‌نگڕێژكردنی كولتووری ئه‌ندازیاریی ته‌لارسازی و گه‌شه‌پێدان به‌ ئاستی ئه‌ندازیاریی ته‌لارسازی.

له‌ دانیشتنه‌كه‌دا، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار ڕای گه‌یاند، ئه‌وان دامه‌زراندنی ئه‌ندازیاری زیاتر بۆ یه‌كه‌كانی حكوومه‌ت به‌ تایبه‌تی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار به‌ گرنگ ده‌زانن و هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ن له‌ وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار هه‌لی كاری زیاتر بۆ ئه‌ندازیاران بڕه‌خسێ.

ساسان عه‌ونی، جه‌ختی له‌وه‌یش كرده‌وه‌، پێویسته‌ ئه‌ندازیاران هه‌وڵی زیاتر بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی گه‌شه‌ به‌ زانسته‌كه‌یان بده‌ن و له‌گه‌ڵ هه‌موو نوێكارییه‌كی بواره‌كه‌دا بن و له‌ پێشكه‌وتنه‌كان دانه‌بڕێن. ده‌ستخۆشیی له‌ ڕێكخراوه‌كه‌یش كرد كه‌ ئه‌و ئامانجانه‌یان كردووه‌ به‌ به‌شێكی گرنگی كاره‌كانیان.