چـالاکی

بۆ هەماهەنگيی زیاتری نێوانیان، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لەگەڵ سەندیکای دەرمانسازانی کوردستان کۆ بووەوە


بۆ هەماهەنگيی زیاتری نێوانیان، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لەگەڵ سەندیکای دەرمانسازانی کوردستان کۆ بووەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە 20ی شوباتی 2020، ساسان عه‌ونی وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، پێشوازی له‌ شاندێكی سه‌ندیكای ده‌رمانسازانی كوردستان كرد كه‌ پێكهاتبوون نه‌قیبی سه‌ندیكا و ژماره‌یه‌ك ئه‌ندام و له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌ختیان له‌ هه‌ماهه‌نگیی نێوان شاره‌وانییه‌كان و سه‌ندیكای ده‌رمانسازان كرد بۆ نه‌هێشتنی زێده‌ڕۆكار له‌و بواره‌دا.

ساسان عه‌ونی ڕای گه‌یاند، وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار و ته‌واوی فه‌رمانگه‌كانی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌ت، هه‌ر هه‌ماهه‌نگییه‌ك پێویست بێت بۆ خزمه‌تی هاووڵاتی و نه‌هێشتنی زێده‌ڕۆكار و پێشخستنی هه‌ر كه‌رتێك درێخییان نه‌كردووه‌ و له‌ داهاتووشدا له‌و هه‌وڵانه‌ ڕژدتر ده‌بن.