چـالاکی

چارەسەری زبڵ و خاشاکی شاری زاخۆ دەکرێ


چارەسەری زبڵ و خاشاکی شاری زاخۆ دەکرێ

ئەمڕۆ پێنجشەممە 20ی شوباتی 2020 له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراواندا، به‌ ئاماده‌بوونی وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، گفتوگۆ له‌سه‌ر دوا قۆناغه‌كانی چاره‌سه‌ری كۆكردنه‌وه‌ی زبڵ و خاشاكی شاری زاخۆ كرا و له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێكی سه‌ره‌كی بۆ زیاتر خزمه‌تی هاووڵاتیانی ده‌ڤه‌ره‌كه‌ چڕ بوونه‌وه‌.

ساسان عه‌ونی وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، داوای له‌ به‌ڕێوه‌به‌رانی ئیداریی وه‌زاره‌ت له‌و شاره‌ و لایه‌نی جێبه‌جێكار كرد، ده‌بێ هه‌تا زووه‌ كاره‌كانیان ته‌واو بكه‌ن، چونكه‌ چاره‌سه‌ری زبَڵ و خاشاكی شاره‌كانی كوردستان، یه‌كێكه‌ له‌ كاره‌ پێشینه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێم و پێویسته‌ له‌ ماوه‌یه‌كی نزیكدا له‌ هه‌موو شار و شارۆچكه‌كان ئه‌و بابه‌ته‌ كۆتایی هاتبێت.

كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌ ئاماده‌بوونی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی دیوان، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی شاره‌وانییه‌كانی دهۆك، سه‌رۆكی شاره‌وانیی زاخۆ و به‌ڕێوه‌به‌ری خزمه‌تگوزاری و ژینگه‌پارێزی و چاره‌سه‌ركردنی خۆڵ و خاشاك له‌گه‌ڵ كۆمپانیای جێبه‌جێكاری پڕۆژه‌كه‌ به‌ڕێوه‌ چوو.