چـالاکی

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لە قوشتەپە بەشداری هەڵمەتی نەمام چاندنی کرد

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لە قوشتەپە بەشداری هەڵمەتی نەمام چاندنی کرد

ئەمڕۆ دووشەممە ۲۳ی کانوونی یەکەمی ۲۰۱۹ لە سنووری شارۆچکەی قوشتەپەی سەر بە هەولێر، هەڵمەتی چاندنی نەمام بە بەشداری ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار بەڕێوە چوو، کە فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر و ژمارەیەک بەڕێوەبەر و کارمەندی شارەوانی بەشداربوون.

هەڵمەتەکە لە پارکێکی قوشتەپە و دوای نۆژەنکردنەوەی و دابینکردنی کەلوپەلی پێویست بۆی، بە نەمام چاندن، بەڕێوە چوو.

هەڵمەتی چاندنی نەمام لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر بە هەمەهەنگی و هاوکاری لەگەڵ رێکخراوی UNHCR سەرپەرشتی دەکرێت بە ئامانجی زیادکردنی رووبەری سەوزایی لە سنووری شارەوانییەکان و خزمەتکردنی شارۆچکەی قوشتەپە. هەڵمەتەکە خۆی لە چاندنی نزیکەی هەزار نەمام و گوڵ دەبینێتەوە و تێیدا ژمارەیەکی زۆر لە بەرپرسانی حکومی و ژینگەدۆستان بەشداربوون بە چاندنی نەمام کە ژمارەیەک دەزگای ڕاگەیاندنی ناوخۆیی و عەرەبی بەشداربوون بۆ رووماڵکردنی هەڵمەتەکە.

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار وێڕای بەشداریکردنی لە هەڵمەتەکە، جەختیکردەوە کە پێویستە ناوچەکە خزمەتی زیاتری بکرێت لە هەموو ڕووێکەوە، وەک پڕۆژەی خزمەتگوزاریی و زیادکردنی رووبەری سەوزایی بە بایەخدان بە پارک و چاندنی نەمام لە سنوورەکە.