چـالاکی

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار بەشداری لە هەڵمەتی چاندنی داربەڕوو کرد

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار بەشداری لە هەڵمەتی چاندنی داربەڕوو کرد

ئەمڕۆ پێنجشەممە ۱۹ی کانوونی یەکەمی ۲۰۱۹ لە بەرزاییەکانی دارستانی کەسنەزان بە ئامادەبوونی ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان هاوڕێ لەگەڵ دکتۆر فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر و ژمارەیەکی زۆری ژینگەدۆستان هەڵمەتێک بۆ چاندنی داربەڕوو بەڕێوەچوو.

دواتر ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گشتوگوزار بەدواداچوونی بۆ ناوچەکە کرد بەوەی ناوچەیەکی گەشتیارییە و زۆرترین گەشتیاریی ناوخۆیی و دەرەکی رووی تێدەکەن، جەختی کردەوە کە بایەخی زیاتر بەو ناوچە گەشیارییە دەدەن لە ڕووی پاککردنەوە و پڕۆژەی گەشتیاریی لە هەموو رووێکەوە.

هەڵمەتی چاندنی داربەڕوو لە سەرجەم ناوچەکانی کوردستان بەڕێوە دەچێت، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش لە ڕێگەی سەرۆکایەتیی شارەوانیی شارەکان و بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان و سەرجەم دامەزراوەکانی بە هەماهەنگی لەگەڵ پارێزگا و ڕێکخراوەکانی ژینگە و ژینگەدۆستان هەموو هاوکاری و ئاسانکارییەک دەکات بۆ بەڕێوەچوونی ئەو جۆرە هەڵمەتانە بۆ پارێزگاریکردن لە ژینگەی کوردستان و سیمای جوانی دارستان و زیادکردنی رووبەری سەوزایی.