چـالاکی

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار باخچە و کتێبخانەی ماڵی وەفایی کردەوە

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار باخچە و کتێبخانەی ماڵی وەفایی کردەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە ۱۹ی کانوونی یەکەمی ۲۰۱۹ ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری هەولێر ھاوڕێ لەگەڵ د. سالار عوسمان بریکاری وەزارەتی ڕۆشنبیری، سەرۆکی شارەوانیی هەولێر، بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە نووسەران و ڕۆشنبیران و دەزگای میدیایی، باخچە و کتێبخانەی ماڵی وەفایی کردەوە.

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لە لێدوانێکدا بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن باسی نۆژەنکردنەوەی باخچە و کتێبخانەی ماڵی وەفایی کرد.

ئەم ماڵ و باخچەیە لەسەر ئەرکی سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر بە جوانترین شێوە نۆژەنکراوەتەوە، ئەمڕۆش وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار پارکەکە و کتێبخانەی ماڵی وەفایی بەڕووی هاووڵاتییان و خوێنەران و ڕۆشنبیرانی شاری هەولێردا کردەوە.