پرۆژەكان

پڕۆژەی ئاوی ئاكرێ لە قۆناغی تەواوبووندایە



دوێنێ یەکشەممە ۱۷ی نۆڤەمبەری ۲۰۱۹ بەڕێز ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە یاوەری بەڕێزان، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەت و بەڕێوەبەری گشتیی پلاندانان، هەروەها بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ، بەڕێوەبەری گشتیی پڕۆژەکان، سەردانی ئاكرێی كرد و پڕۆژەی ستراتیژیی ئاوی ئاکرێی بەسەر كردەوە کە پڕۆژەکە لە ڕۆژێکدا دەتوانێت 36 ملیۆن لیتر سێجا ئاو دابینبکات.

پڕژەکە خەریکە کارکردن تێیدا تەواو دەبێت و بە تەواوبوونیشی ئاوی نزیکی نیو ملیۆن کەس دابیندەکات، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەیی گرفتی ئاو لە سنووری ئاکرێ چارەسەر بێت و لە ئێستاشدا پڕۆژەکە 90%ی تەواو بووە و قۆناغی زۆری بڕیوە.

بەڕێز ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، گوتی: پڕۆژەی ئاوی ئاکرێ یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژییەکانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، بۆیە هاتووین لە نزیکەوە ئاگەداری کارەکانی بین. هەروەها گوتیشی ئەوەی پێویست بێت بۆ تەواوکردنی پڕۆژەکە، درێغی ناکەین، وێڕای ئەمە داوای لێ کردن جدی بن لە کارکردن تێیدا بۆ ئەوەی بەخێرایی ئاو بە کوالێتییەکی باش پێشکەشی هاووڵاتییانی ئاکرێ بکرێت