چـالاکی

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار پێشوازی لە دوو پەرلەمانتار كرد

ئەمڕۆ سێشەممە 29ی ئۆكتۆبه‌ری 2019، به‌ڕێز ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، به‌جیا پێشوازی له‌ هه‌ریه‌ك له‌ به‌ڕێزان ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی و بژار كۆچه‌ر، ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان كرد.
له‌ دانیشتنه‌كاندا، كاروباری هاووڵاتییان په‌یوه‌ست به‌ وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار خرانه‌ ڕوو. وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوازار، سوپاسی پێشنیاز و بۆچوونه‌كانی كردن و به‌ڵێنی دا كه‌ به‌هه‌ند وه‌رده‌گیرێن و هه‌رچییه‌ك بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی هاووڵاتییان بێت، ده‌یگرنه‌ به‌ر.