ماستەر پلانی شارەکان

سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەردی بناغەی شەقامی بارزانی لە شاری دهۆک دانا

ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەردی بناغەی (شەقامی بارزان)ی لە شاری دهۆک بە گوژمەی 73 ملیار دینار دانا.
بەڕێزیان رایگەیاند، هیوادارین ئەم پرۆژە ببێتە دەستپێکیک بۆ ئەنجامدانی چەندین پرۆژەی دیکە لە هەرێمی کوردستان کە لە کارنامەی حکوومەت کە دایە گرنگی بە هەموو کەرتەکان بدات.

راشیگەیاند، یەکێک لە کارەکانی حکوومەت، گرنگیدانە بە دروستکردنی رێگاوبانی نوێ و پرد و ئەنجامدانی ئەمجۆرە پرۆژانە لە خزمەتی خەڵکی کوردستان دەبن.

ئاماژەی بەوەشدا، لەگەڵ ئەوەی ئەم پرۆژانە وەک خزمەتگوزاریی بۆ هەرێمی کوردستان گرنگن، هەلی کاریش بۆ هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان دەڕەخسێنێت.

لەبارەی پەیوەندی نێوان هەرێم و بەغدا، بەڕێز مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەت رایگەیاند، هیوادارین کێشەکانمان لەگەڵ بەغدا لەسەر بنەمای دەستوور چارەسەر بکەین و تاکو بتوانین خزمەتی زیاتر بە هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان بکەین.

لەبارەی رەوشی رۆژئاوای کوردستان، بەڕێز سەرۆکی حکوومەت رایگەیاند، زۆر دڵگرانین بە شەڕ لە رۆژئاوای کوردستان و هیوادارین بە ئاشتی کێشەکان چارەسەر بکرێن و کۆتایی بە شەڕ و ماڵوێرانی بێت.

ئاماژەی بەوەشدا، سوپاسی خەڵکی کوردستان و بەتایبەت شاری دهۆک دەکەم، کە دەرگایان بۆ پەنابەرانی رۆژائاوا کردووەتەوە. دووپاتیشیکردەوە، دەبێت دەستکەوتەکانی هەرێمی کوردستان بپارێزین و ئەمەش ئەرکی هەموومانە و نەکەوینە ژێر فشاری هیچ پروپاگەندەیەک.