یاسا و ڕێنماییەکان

ڕاگه‌یەندراوێك له‌ وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزارەوه‌

ڕاگه‌یەندراوێك له‌ وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزارەوه‌

به‌داخه‌وه‌ ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشەممه‌، هاوكارمان ئامانج محه‌مه‌د نووری، فه‌رمانبه‌ر له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی شاره‌وانییه‌كانی سلێمانی، له‌گه‌ڵ هاوسه‌ر و منداڵه‌كه‌یدا له‌ سلێمانی درانه‌ به‌ر ده‌ستدرێژیی گوللـه‌ و گیانیان له‌ده‌ست دا.
به‌ناوی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، هاوخه‌میی خۆمان بۆ خانه‌واده‌كانیان ده‌رده‌بڕین و به‌ توندیش ئیدانه‌ی ئه‌و كرده‌وه‌ تاوانكارییه‌ ده‌كه‌ین و داواكارين ده‌زگه‌ ته‌ناهییه‌كان زوو لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و كه‌یسه‌دا بكه‌ن و تاوانباران بگه‌ن به‌ سزای خۆیان.

وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار
16/10/2019