چـالاکی

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار پێشوازی لە سەرۆكی دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگەی كوردستان كرد

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار پێشوازی لە سەرۆكی دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگەی كوردستان كرد

ئەمڕۆ سێشەممە 15ی ئۆكتۆبەری 2019 لە دیوانی وەزارەت، بەڕێز ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە د. هەڵۆ عەسكەری سەرۆكی دەستەی پاراستن‌ و چاككردنی ژینگە و شاندێكی یاوەری كرد.

لە میانەی كۆبوونەوەیەكدا بە وردی باس لە هەماهەنگی لەنێوان وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگەی كوردستان كرا، لەپێناو بایەخدان بە ژینگەی هەرێمی كوردستان و پاراستنی لە پیسبوون و هەروەها پاكڕاگرتنی ژینگەی كوردستان كە پێویستە هەموو لایەك بە گرنگییەوە كار بكەن لە پێناو ژینگەی كوردستان.

بەڕێز وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان جەختیشی كردەوە كە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، هەموو هەوڵێكی خۆی دەدات لەپێناو پاراستن و بایەخدان بە ژینگەی كوردستان لە هەموو رووێكەوە، هەروەها گوتیشی: وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكان و شارەوانییەكان درێخی ناكەن لە بایەخدان بە ژینگەی كوردستان و خزمەتكردنی هەموو ئەو شوێنانەی كە پێویستییان بە ژینگەیەكی پاك و جوان هەیە، هەروەها ئامادەیە بۆ هەر ئاسانكاری و هەماهەنگییەك لە پێناو بایەخدان بە ژینگەی كوردستان.