چـالاکی

دیدار و پێشانگه‌ی شوێنه‌واریی پڕۆژه‌كانی ئاودێریی سه‌نحاریب ساز كرا

دیدار و پێشانگه‌ی شوێنه‌واریی پڕۆژه‌كانی ئاودێریی سه‌نحاریب ساز كرا

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 15ی ئۆكتۆبه‌ری 2019، دیدار و پێشانگه‌ی شوێنه‌واریی پڕۆژه‌ی ئاودێریی سه‌نحاریب له‌ قایمقامییه‌تی سێمێل سه‌ر به‌ شاری دهۆك به‌ڕێوه‌ چوو، كه‌ له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی شوێنه‌واری سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی شاره‌وانیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ ڕێك خرا بوو.

له‌ دیداره‌كه‌ كه‌ كه‌یفی مسته‌فا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی شوێنه‌واری هه‌رێمی كوردستان و سێرینا مۆرۆنی كۆنسوڵی گشتیی وڵاتی ئیتاڵیا له‌ هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی بوون، گرنگیی بواری شوێنه‌واریی ناوچه‌كه‌ و هه‌رێمی كوردستان به‌ گشتی باس كرا و تێیدا كۆمه‌ڵێ بابه‌تی زانستیی چڕ له‌سه‌ر دوایین دۆزینه‌وه‌كانی شوێنه‌وارناسان له‌و ناوچه‌یه‌ خرایه‌ڕوو. جێی ئاماژه‌یه‌، دیداره‌كه‌ به‌ هاوكاریی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی شوێنه‌واری دهۆك و زانكۆی ئۆدینه‌ی ئیتاڵی به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.