چـالاکی

وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاوه‌ڕۆی هه‌ولێری به‌سه‌ر كرده‌وه‌

لەمیانی سەردان و بەسەرکردنەوەکانی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار بۆ فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییەکانی سەر بە وەزارەت، ئەمڕۆ سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوەڕۆی هەولێر کرد.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 13ی ئۆكتۆبه‌ری 2019، به‌ڕێز ساسان عه‌ونی وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، به‌ یاوه‌ریی به‌ڕێز مه‌سعوود كاڕه‌ش به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئاو و ئاوه‌ڕۆی هه‌رێمی كوردشتان، سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاوه‌ڕۆی هه‌ولێری كرد و له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگه‌داری كار و خزمه‌تگوزارییه‌كانی ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ بوو.

له‌میانی گه‌ڕانیدا به‌ناو كارمه‌ندان و به‌شه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاوه‌ڕۆی هه‌ولێر، به‌ڕێز وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار جه‌ختی له‌ گرنگیی كاره‌كه‌یان كرده‌وه‌ كه‌ ده‌بێ پێشوه‌خته‌ ئاماده‌باشیی هه‌موو ڕووداوێكی سروشتی و ناسروشتیی له‌ناكاو بن، به‌تایبه‌تی وا له‌ وه‌رزی زستان نزیك ده‌بینه‌وه‌ و ده‌بێ له‌ ئه‌گه‌ری دروستبوونی لافاو و گیرانی ئاوه‌ڕۆكان پێشوه‌خته‌ خۆیان ئاماده‌ بكه‌ن.

به‌ڕێز ساسان عه‌ونی، دووپاتی لە گرنگیی پابه‌ندبوون به‌ كاته‌كانی ده‌وام و كاری بێوچان كردەوە بۆ ئه‌وه‌ی به‌ ته‌واوی له‌ خزمه‌تی هاووڵاتیاندا بن.